شوێنگرەوەی حەلبوسی سوێندی دەستوری خوارد



ئەمڕۆ سێشەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بورهان ناسر محەمەد، وەکو شوێنگرەوەی محەمەد ریکان حەلبوسی، سوێندی دەستوری خوارد.

بەپێی رێکارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، دوای دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم، بورهان ناسر محەمەد، کە زۆرترین دەنگی پارێزگای ئەنباری بەدەستهێنابوو لەنێو کاندیدە دەرنەچوەکانی هاوپەیمانێتی تەقەدوم، لە شوێنی محەمەد حەلبوسی سوێندی دەستوری خوارد و بوو بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

بورهان ناسر لە هەڵبژاردنەکاندا خاوەنی 6716 دەنگ بوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە 14ی تشرینی دوەمی 2023 بڕیاریدا بە کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەویش لەسەر سکاڵای پەرلەمانتار لەیس دلێمی، کە تۆمەتباری کردبوو بە ساختەکردنی نوسراوی دەستلەکارکێشانەوەکەی.

بایکۆتی مامۆستایان ئامادەییەکانی لەم ناوچەیەی گرتەوە
پێت بایکۆتی مامۆستایان ئامادەییەکانی لەم ناوچەیەی گرتەوە
پێشەوا هەورامانی: دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەسی هەرێم و برسی دەکرێن
دوات پێشەوا هەورامانی: دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەسی هەرێم و برسی دەکرێن
پەیوەندیدار