ڕاوێژکارەکەی سودانی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات



ڕاوێژکاری کاروباری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئەو گرژییە ئەمنییانە دەگێڕێتەوە کە چەند ڕۆژێکە بە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان سەربازی ئەمریکی، لە ناوچەکەدا دروست بووە.

موزهیر محەمەد، راوێژکاری دارایی و ئابووری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ پشێوییە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەگەڕێتەوە کە لە کڕین و فرۆشتنی دۆلاردا کاریگەری لەسەر بڕیاری جامبازەکان دروست دەکات.

لای خۆشیەوە ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، نرخی دۆلار لەسەر بنەمای ڕوداوە سیاسییەکان هەڵبەز و دابەز دەکات و جێگیر نابێت.

ڕاشیگەیاند، پێدەچێت ئەو گۆڕانکارییە کەمەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا بە هۆی لێدانی بنکە سەربازییەکەی ئەمریکاوە بووبێت لە ئوردن.

ئەحمەد سەفار وتیشی: “تاوەکو عێراق نەبێتە وڵاتێکی بەرهەمهێن نرخی دۆلار جێگیر نابێت، چونکە عێراق بۆ دابینکردنی زۆربەی پێویستییەکانی پشت بە هاوردەکردن دەبەستێت و لە زۆربەی ئەو مامەڵانەشدا دۆلار بەکاردەهێنرێت”.

جەختیشیکردەوە بە بێ چالاککردنی کەرتی ئابووری و بوژاندنەوەی بەرهەمهێنان، بانکی ناوەندی و حکومەتی عیراق ناتوانن نرخی دۆلار جێگیر بکەن.

ئێران دەربارەی هێرشەکانی سەر ئەمریکا نامەیەك بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەنێرێت
پێشت ئێران دەربارەی هێرشەکانی سەر ئەمریکا نامەیەك بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەنێرێت
ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوتگەیەکی نەوتی گوێڕ کەوتەوە
دواتر ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوتگەیەکی نەوتی گوێڕ کەوتەوە
ەیوەندیدار