ئەمڕۆ زێلێنسكی سەردانی ئەمریكا دەكات



 

سەرۆكی ئۆكراین ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی ئەمڕۆ چوار شەممە سەردانی ئەمریكا دەكات.

بڕیارە لە سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا زێلێنسكی چاوی بە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت و لە كۆنگرێسیش گوتاری تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات لە یەكەم گەشتی دەرەوەی وڵاتیدا لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ڕووسیا لە مانگی فێبرایەری ڕابردوودا.

زێلێنسكی لە تویتەر ڕایگەیاند باسی پشتیوانییەكانی ئەمریكا و هاوكاریی نێوان دوو وڵاتەكە تاووتوێ دەكات لە سەردانەكەیدا.

كارین جان وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سەردانەكە دڵنیایی پابەندبوونی ئەمریكا نیشان دەدات بۆ پشتیوانی جێگیری ئۆكراین، كە هاوكاری ئابووری و مرۆیی و سەربازی دەگرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، سەرۆكی ئەمریكا گوژمەیەكی دیكەی هاوكاری گەورە بۆ ئۆكراین ڕادەگەیەنێت كە سیستمی مووشەكی پاتریوتیش لە خۆی دەگرێت.

داعش بەشێوازێكی نوێی مەترسیدار دەردەكەوێتەوە
پێشت داعش بەشێوازێكی نوێی مەترسیدار دەردەكەوێتەوە
“نزیكەی ١٨٥ ھەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە”
دواتر “نزیكەی ١٨٥ ھەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە”
پەیوەندیدار