بەڕێوەبەرێکی پەروەردە دەستیلەکارکێشایەوە



بەهۆی غیابنەدانی مامۆستیانی سنوورەکەی لێپرسینەوە لە بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور کرا، ئەویش دەستیلەکارکێشایەوە.

ئەمڕۆ مەحمود حەمەئەمین، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بەهۆ ئەوەی ئامادەنەبووە بچێتە ژێرباری غیابدانی مامۆستایانی سنووری پەروەردەی شارەزوور، لە پەروەردەی سلێمانییەوە بانگهێشتکراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی میدیای خەڵک گەیشتووە، پاش ڕەزامەندنەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بۆ غیابدانی مامۆستایانی سنوورەکەی، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە بانگهێشتی مامۆستا مەحمود حەمەئەمین، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور کراوە، تا لێپرسینەوەی لەبارەی غیابنەدانی مامۆستایانەوە لێبکرێت.

لە بەرامبەردا مامۆستا مەحمود حەمەئەمین مۆرەکەی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردووە و دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوتگەیەکی نەوتی گوێڕ کەوتەوە
پێشت ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوتگەیەکی نەوتی گوێڕ کەوتەوە
وەک بەرزەکی بانان
دواتر وەک بەرزەکی بانان
ەیوەندیدار