عێراق ماڵئاوایی لە جامی ئاسیا كرد



هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دوای دۆڕانی 2 بە 3 بە هەڵبژاردەی ئەردەن، ماڵئاوایی لە جامی ئاسیا كرد.

لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا هەڵبژاردەی ئەردەن گۆڵێكی تۆماركرد و لەگەڵ دەستپێكی گێمی دووەم، هەڵبژاردەی عێراق گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركرد و دواتر گۆڵی دووەم، بەلام پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە ئەردەن گۆڵی یەكسان بوونی دووەمی تۆماركرد.

لە كاتی زیادكراوی یارییەكەدا، هەڵبژاردەی ئەردەن گۆڵی سێیەمی تۆماركرد و بەوەش بووە براوەی كۆمەڵەكە و هەڵبژاردەی عێراق كرایە دەرەوە لە یاری جامی ئاسیا.

پێشەوا هەورامانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێشت پێشەوا هەورامانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە
دواتر سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە
ەیوەندیدار