عێراق هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا سەرکۆنە دەکات



حکومەتی عێراق هێرشی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکای سەرکۆنە کرد و ڕاشیگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێری پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەکانی ناوچەکە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ھێرشەکەی دوێنێ یەکشەممە بۆسەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە سنووری ئوردن لەگەڵ سووریا بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: حکومەتی عێراق سەرکۆنەی بەردەوامی پەرەسەندنەکان لە ناوچەکە دەکات، بەتایبەتی ئەو هێرشەی ئەم دواییە کە لەسەر سنووری سووریا و ئوردن ڕوویدا و هاتووە: “بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەکانی ناوچەکە دەکەین”.

باسی لەوەشکردووە کە لە کاتێکدا عێراق داوای کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لە ناوچەکە دەکات، هەروەها ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ کارکردن لەسەر داڕشتنی ڕێسای بنەڕەتی مامەڵەکردن بۆ ئەوەی ناوچەکە بەدووربگرێت لە کاریگەری زیاتر و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێیەکان.

جەختیشی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ڕەنگدانەوەی ئەم پێشهاتانە هەڕەشە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکات و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان لاواز دەکات، هەروەها بازرگانی و ئابووری و دابینکردنی وزە دەخاتە مەترسییەوە.

دوێنێ یەکشەممە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا و بەھۆیەوە سێ سەرباز کوژران و ٣٤ی دیکەش برینداربوون.

لە دوای دەست پێکردنی شەڕی غەززە، ئەوە یەکەمجارە کە لە ھێرشی سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، کوژرانی سەربازی لێ دەکەوێتەوە.

پارتی لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند
پێشت پارتی لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند
جگە لە ڕاکان جبوری، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك سوێندیان خوارد
دواتر جگە لە ڕاکان جبوری، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك سوێندیان خوارد
ەیوەندیدار