کەی نابێت وەرزش بکەیت؟



زۆربەمان ڕۆژانە سەرقاڵی کار یان دەوامین، ئەمەش وایکردووە بوار بۆ وەرزشکردن کەمبێتەوە، ئەوانەی کە ڕۆژانە وەرزش دەکەن لەڕووی جەستەیی و دەرونییەوە جیاوازن و زیاتر وزەیان پێیە.

لێرەدا لە رێگەی د.ڕەوەند محەمەد ڕەووف پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی، چەند خاڵێک لەسەر وەرزش دەخەینە ڕوو،

١)پێویستە چەند خولەک وەرزش بکەم؟

پێویستە هەفتانە (۱٥۰) خولەک وەرزشێکی مامناوەند وەک (پیاسەکردنێکی خێرا، مەلەکردن، پاسکیلسواری).

(٧٥) خولەک وەرزشێکی توند بەهێز بکەین وەک(ڕاکردن، یاری ئاسن، شاخەوانی، شناوکردن)

هەرچەندە وەرزشێکی ئاسایش سوودی هەیە بەڵام بەپێی ڕێنمونیەکان بەم شێوە باشترە و دابەش بکرێت بەسەر ڕۆژەکانی هەفتە.

٢)چونیەتی بەهێزکردنی ماسولکەکان‌؟

پێویستە هەفتانە دوو جار وەرزشی بەهێزکردنی ماسولکەکان لەڕێی بەکارهێنانی کێش یان بەرگری لەسەر هەر کۆمەڵە ماسوولکەیەکی جەستە بەجۆرێک لەدوای دووبارەکردنەوەی لە (۱۲بۆ ۱٥) جاردا ماسولکەکە هیلاک بکەیت.

٣)چۆن کێشم دابەزێنم بە وەرزش کردن؟

بەکورتی پێویستە ڕۆژانە نیو کاتژمێر ووەرزش بکەیت هەتا لەشێکی تەندروستت هەبێت، بۆ دابەزاندنی کێش و خۆ بەهێزکردن پێویستە وەرزشی زیاتربکەیت.

پێویستە کاتەکانی دانیشتن و ڕاکشانی کەمبکەیتەوە چونکە کاریگەری ئەبێت لەسەر توش بونت بەنەخۆشیەکانی فشاری خوێن،شەکرە و بەرزبوونەوەی چەوری خوێن،هەرچەندە وەرزشیش بکەیت بەپێی پێویست دانیشتن.

دواین توێژینەوەکان دەریان خستوە ئەوکەسانەی هەر چەندە وەرزش و ڕێجیم دەکەن و کێشیان دانابەزێت ئەگەر بەڕۆژ کەمتر دانیشن و ڕاکشێن کێشیان دادەبزێت

٤)ئایا وەرزش کردن بەیانیان باشە یان ئێواران؟

بەپێی توێژینەوەکان ئەو ئافرەتانەی بەیانیان وەرزش دەکەن کێشیان زیاتر دادەبەزێت و ئەوانەش کە ئێواران وەرزشیان کردووە ماسولکەکانیان زیاتر بەهێزبووە بەڵام لە پیاواندا جیاوازی نیە تەنها ئەوانەی کە ئێواران وەرزش دەکەن کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندنی فشاری خوێنیان.

٥)کەی نابێت وەرزش بکەین؟

بەگشتی دەبێت وەرزش کردن لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت،ئەو کەسانەی نەخۆشی نۆرەی دڵ یان کێشەی خوێنبەرەکانی دڵ و سستی دڵیان هەیە دەبێت هەروەها ئەو کەسانەی کێشەی ڕەبۆ و قەسەبات و ڕیشاڵ بوونی سیەکانیان هەیە دەبێت لەژێر ڕێنمای و چاودێری پزیشکدا دەست بکەن بە وەرزش کردن.

وەرزش کردن لەدوای نانخواردن واتە بە گەدەیەکی پڕ کارێکی هەڵە و ناتەندروستە و زیانت پێ دەگەیەنێت،دەبێت لەکاتی وەرزش کردندا بەتایبەت لە هاویندا خۆت لەگەرما و ووشک بوونەوە بپارێزیت.

پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و كوژراو هەیە
دواتر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و كوژراو هەیە
ەیوەندیدار