محەمەدی حاجی مەحمود:ئەمریکا لە دۆخی مووچەخۆران بەرپرسە



محەمەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، بۆ دەنگی ئەمەریکا تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و ئاڵنگارییە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت خراپی دۆخی ئابووری و هێرشەکانی ئەم دوایەی سەر هەولێر.

محەمەدی حاجی مەحموود ڕایگەیاند، ڕەنگە دوو ئیدارەیی زیاتر لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت، چونکە “حزبە سیاسیەکان لە دژی یەکتر زیاتر خزمەتی خەڵکیان دەکرد، هیوادارم هەرێم نەبێتە دوو ئیدارەیی، هەرچەندە لە ڕاستیدا دوو ئیدارەیییە، وپێم وایە ئەگەر دوو ئیدارەیی بوایە هەندێک لە کێشەکانی خەڵک ڕەنگە لە دژی یەکتری چارەسەریان بکردایە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە جێگەی داخە.”

محەمەدی حاجی مەحموود نیگەرانە لە هەڵوێستی ئەمەریکا دەربارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دەڵێت، “ئەمەریکا لە دۆخی مووچەخۆران بەرپرسە، چونکە دەستورێک کە ئەو خۆی دایناوە ئێستا جێبەجێ ناکرێت.”

وتیشی،” ئەمەریکا بەرپرسە لەوەی مووچە نادرێت، چونکە ئەو دەستورە خۆیان و بریمەر دایاننا، کورد دەبێت گلەییەکانی لە ئەمەریکا بێت، کە ئەم دۆخەی بەجێهێشتووە، لە دەستوردا جیاوازی نێوان پارێزگاکانی عێراق و کوردستان نابێت هەبێت، یوئێن ئیشی چییە؟ ئەوانیش بەرپرسیارن.”

محەمەدی حاجی مەحمود سورە لەسەر ئەوەی کێشەی کورد لە پرسی دارایی گەورەترە و وتی، ” کورد قەزیەیەکی گەورەی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە بودجە و مووچە گەورەترە.”

وتیشی، “کونسوڵی ئەمەریکام بینی، پێم وت بۆ توانیتان بۆ تەیموری بچووک لە ئەندەنوسیا دەوڵەت دروست بکەن، بۆ توانیتان بۆ باشوری سودان و مۆنتنێگرۆ دەوڵەت دروست بکەن و بۆ نەتان توانی بۆ کورد و فەلەستین دەوڵەتێک دروست بکەن؟”

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشبینی بارینی یەکەم بەفر لە سەنتەری شارەکان کرا
دواتر پێشبینی بارینی یەکەم بەفر لە سەنتەری شارەکان کرا
ەیوەندیدار