ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر ئازادکردنی کۆبانێ تێدەپەڕێت



نۆ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کانتۆنى کۆبانێ لەدەستى تاریکترین ئایدۆلۆژیای توندڕەوی سەردەم کە داعش نوێنەرایەتى دەکرد ئازاد کرا، و گەریلا و شەڕڤان و پێشمەرگە بۆ ڕزگارکردنى شارەکە خوێنییان تێکەڵ بەیەک بوو، توانییان خەونى داگیرکاری لە گۆڕبنێن، کۆبانێش بووە سمبوولی بەرخۆدانی گەلی کورد لە جیهاندا.

ساڵی ٢٠١٤ کاتێک تیرۆرستانی داعش شاری موسڵ لە عێراق داگیردەکەن، چەندین چەک و تەقەمەنى جۆراوجۆریان کەوتە دەست، ئەمەش بووە هۆکارێک و هەلێک بۆئەوەی هێرش بکەنە سەر کۆبانێ، بەو ئامانجەی بەبێ بەرگرییەکی ئەوتۆ ئەوناوچانە داگیربکەن، بەڵام کۆبانێ نەک هەر چۆڵ نەکرا، بەڵکو بووە یەکەم چەخماخە بۆ کۆتاییهێنان بە داعش و وەدەرنانى لە هەموو ناوچەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

شەڕڤانان و گەریلا و پێشمەرگە ١٣٤ رۆژ بەرخۆدانێکی مێژوویان کرد بۆ ڕزگارکردنی شارەکە و بەپلانو هوکاری یەکتر کوجەو کۆڵانەکانی کۆبانێ بوونە مۆتەکەی ئەو چەکدارە تیرۆرستانە.

ئەوەی سەرنجی دونیای بەلای خۆیدا ڕاکێشابوو ئەو ئیرادە پۆڵاین و قارەمانیەتییە بوو کە شەڕڤانان و گەریلا و پێشمەرگە ١٣٤ رۆژ بەرخۆدانیان کرد و هەم داعشیان تێکشکاند، جگە لەوەش ئەو یەکگرتوویی و یەک خەمییە بوو کە خوێنی گەنجانی هەر چوار بەشی کوردستان لەو شارەدا ڕژا، لە کۆتاییەکانیشدا چوونى پێشمەرگەش بۆ یارمەتیدانى شەڕڤانان ئەو یەکگرتووییەى پتەوتر کردو ئەو ڕاستینەى دووپاتکردەوە، ئەگەر کوردان یەکگرتوو بن، ئەوا دەتوانن ڕووبەڕوویی گەورەترین داگیرکەر ببنەوە.

لە دوای ١٣٤ رۆژ بەرخۆدانی ئەفسانەیی لە ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥، لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگار کرا، بەمەش کۆبانێ بوو بە سیمبولی بەرخۆدان و یەکگرتوویی،

ئەمڕۆش کە ٩ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئازادکردنى کۆبانێ بەڵام تا ئێستاش تورکیا بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا و شوێنە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابووری هەرێمەکە دەکاتە ئامانج.

پێشبینی بارینی یەکەم بەفر لە سەنتەری شارەکان کرا
پێشت پێشبینی بارینی یەکەم بەفر لە سەنتەری شارەکان کرا
ئەمریکا هێرشەکانی سەر کۆرمۆر ئیدانە دەکات
دواتر ئەمریکا هێرشەکانی سەر کۆرمۆر ئیدانە دەکات
ەیوەندیدار