عێراق: ئامادەین بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی مەلەفی ئەمنیی لە وڵاتدا



وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، ئامادەین بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات، بەمزوانە لیژنەی باڵای سەربازی عێراق و ئەمریکا کۆدەبنەوە و ئامادەین بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆنترۆڵکردنی مەلەفی ئەمنیی لە وڵاتدا.

سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، لیژنەی سەربازی باڵای عێراقی و ئەمریكی, لە چەند رۆژی داهاتوودا، گفتوگۆكانی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێدەكات، دوای دەرچوونی فەرمانی تایبەت بەو بوارە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.

وتیشی: كاتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان دیاریدەكرێت، لەگەڵ بنیادنانی پەیوەندی هاوبەش لەنێوان عێراق و ویلایەتەیەكگرتووەكان و وڵاتانی هاوپەیمانان، لە بواری سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری و ئەمنیی و سەربازی, بەجۆرێك لەگەڵ دیدگای حكومەتی عێراقدا بسازێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە چەكدارەكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان، بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و گرتنە دەستی دۆسیەی ئەمنی، بەشێوەیەكی تەواوەتی لەوڵات.

مەسعود بارزانی: پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
پێشت مەسعود بارزانی: پشتیوانی لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
کەشناسی: سبەینێ لەم شوێنانە بەفر دەبارێت
دواتر کەشناسی: سبەینێ لەم شوێنانە بەفر دەبارێت
پەیوەندیدار