وتە‌بێژی قوباد تاڵەبانی: ٦١٨ ملیارەکە لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق دێت



وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ڕایگەیاند، “لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق، ٦١٨ ملیار دینارەکەی بەشی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، وتیشی، “بڕیار نەدراوە مووچەی مانگی چەند بێت”.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەی چاودێریی دارایی عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، وردبینییان لە ناوەکانی لیستی مووچەی هەرێم کردووە و هیچ کێشەیەک نییە وەک ئەوەی باس دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ٦١٨ ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، جارێ دیار نییە بۆ مووچەی مانگی چەند دەبێت بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەبارەیەوە نەداوە و پێدەچێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران باسی بکرێت، یاخود بڕیارێکی تایبەتی بۆ دەربکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو ٦١٨ ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەبێت.

 

پارێزگار و بەرپرسی حزبەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام کۆبوونەوە
پێشت پارێزگار و بەرپرسی حزبەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام کۆبوونەوە
“هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەستەمە”
دواتر “هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەستەمە”
ەیوەندیدار