پارێزگار و بەرپرسی حزبەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام کۆبوونەوە


پارێزگاری هەڵەبجە و بەرپرسی یەکەمی حزبە سیاسییەکان بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حیزبە سیاسییەکانی هەڵەبجە کۆبووەوە.

پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، “‎ئامانجی کۆبوونەوەکە، دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بوو لە پارێزگای هەڵەبجە و لە هەمان كاتدا پشتیوانیکردنیش بوو لە داوای ڕەوای مامۆستایان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “‎هەمووان جەختیان لەوەکردەوە پێویستە حکومەتی هەرێم داواکاری ڕەوای مامۆستایان جێ بەجێ بکات، ساڵێکی خوێندنی قوتابیان و خوێندکارانیش نەفەوتێت و پێکەوە هەمووان ئەم ساڵی خوێندنش بەسەرکەوتووانە کۆتایی پێ بهێنن، بە جۆرێك مافی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانیش لەبەرچاوبگیرێت”.

‎ئەوەشی خستەڕوو کە “ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەش جەختی لە پشتیوانیكردن لە داوای مامۆستایان كردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆیان دەربڕی”.

زانکۆی سلێمانی پلەی چوارەم لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریکس وەردەگرێت
پێشت زانکۆی سلێمانی پلەی چوارەم لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریکس وەردەگرێت
وتە‌بێژی قوباد تاڵەبانی: ٦١٨ ملیارەکە لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق دێت
دواتر وتە‌بێژی قوباد تاڵەبانی: ٦١٨ ملیارەکە لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق دێت
پەیوەندیدار