“هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەستەمە”



ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی شەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە دەستنیشان کرد و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و یەکلاکردنەوەی پۆستەکە ئەستەمە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە کە خاڵی یەکەمی بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەکە.

لەو بارەیەشەوە بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هەرچەندە لە خشتەی دانیشتنی ڕۆژی شەممە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی تێدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر کاندیدێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە.

وتیشی: سکاڵا دژ بەیەکەکان لەسەر پرۆسەکە لە دادگایی فیدڕاڵی یەکلای نەبوونەتەوە، بۆیە ئەستەمە ڕۆژی شەممە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلابکرێتەوە.

ڕۆژی 14ی ئەم مانگە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا، شەعلان کەریم 152 دەنگ و سالم عیساوی 97 دەنگی بەدەستهێنا و بڕیار درا لە گەڕی دووەمدا ئەو پرسە یەکلابکرێتەوە، بەڵام دوای چەندین کاتژمێر چاوەڕوانی دانیشتنەکە بە بێ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ هەڵگیرا.

سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی سوننەکان، دوای پێنج ساڵ له‌ سه‌رۆكایه‌تی كردنی په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه‌، کە لە مێژوی پەرلەمانی عێراقدا یەکەمجارە به‌ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه‌.

 

وتە‌بێژی قوباد تاڵەبانی: ٦١٨ ملیارەکە لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق دێت
پێشت وتە‌بێژی قوباد تاڵەبانی: ٦١٨ ملیارەکە لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق دێت
کونسوڵی ئیمارات سەردانی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەران دەکات
دواتر کونسوڵی ئیمارات سەردانی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەران دەکات
ەیوەندیدار