هۆکاری هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا کرا



ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران هۆکاری شکستهێنانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ئاشکرا دەکات کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، درێژەی کێشا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبوسی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پەیامێکیدا بەرپرسیارێتی هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی خستە ئەستۆی هەردوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵا، کە ئەوەی یەکەمیان سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی دەکرد.

حەلوبسی ڕایگەیاند، سەرباری ئامادەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران و چەندین کاتژمێر چاوەڕوانی، بەڵام بە هۆی ناکۆکی جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانەوە دانیشتنەکە پەك خرا.

وتیشی: ئەو پەکخستنە دەریدەخات جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان بە یاسای ئەنجوومەنەکە و پەیڕەوی ناوخۆوە پابەند نین و بوونە ڕێگر لەبەردەم سەرکەوتنی سەرۆکێك کە دانیشتنەکە بەڕێوەببات و سنوورێکیش بۆ بۆچوونە تایبەتەکانیان دابنێت.

شەوی ڕابردوو لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا، شەعلان کەریم 152 دەنگ و سالم عیساوی 97 دەنگی بەدەستهێنا و بڕیار درا لە گەڕی دووەمدا ئەو پرسە یەکلابکرێتەوە، بەڵام دوای چەندین کاتژمێر چاوەڕوانی دانیشتنەکە بە بێ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ هەڵگیرا.

کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان ئاشکرا کرا
پێشت کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان ئاشکرا کرا
بایدن ناردنی “پەیامێکی تایبەت” بۆ ئێران ئاشکرا دەکات
دواتر بایدن ناردنی “پەیامێکی تایبەت” بۆ ئێران ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار