20 مین و پارچە تەقەمەنی دۆزرانەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین رایگەیاند، 20 مین و پارچە تەقەمەنی لە گەرمیان دۆزرانەوە و چارەسەرکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە، تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە گەرمیان، لەسەر داواکاری ئاسایشی مەیدان سەردانی ناحیەی مەیدانیان کرد بەمەبەستی هەڵگرتن گواستنەوەی ژمارەیەک مینی دژەکەسی و پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر.

ڕوونیشیکردەوە کە دواتر سەردانی گوندەکانی مەحمود قەجەری ناحیەی قۆرەتوو و گوندی پیرە فەقیرەی لەناحیەی کۆکسیان کرد بەمەبەستی هەڵگرتن و گواستنەوەی ژمارەیەک پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر بۆ شوێنی مەبەست.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین ئەوەشی خستەڕوو کە لەو دوو چالاکییەدا 20 مین و پارچە تەقەمەنییان چارەسەر کرد و داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە لە کاتی بینینی مین و پارچە تەقەمەنیدا دەستکاریان نەکەن پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 182ی دەزگای مینەوە.

 

پەروەردە هەڕەشەی سزادان دەکات و مامۆستایانیش پەنادەبەنە بەر دادگای فیدڕاڵی
پێشت پەروەردە هەڕەشەی سزادان دەکات و مامۆستایانیش پەنادەبەنە بەر دادگای فیدڕاڵی
کەشناسی: بەفر و تاوەباران دەبارێت
دواتر کەشناسی: بەفر و تاوەباران دەبارێت
ەیوەندیدار