بەهۆی بەفربارینەوە قوتابخانەکان داخران



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر، قوتابخانەکانی بەشێک لە ناوچەکانی ئەم پارێزگایە دادەخرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای ورمێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، قوتابخانەی شارەکانی ماکۆ، شوت، پۆلدەشت و چاڵدێران، کە لە ناوچەکانی باکووری ئەم پارێزگایەدان، بەهۆی بەفر و سەرماوە داخراون.

کەشناسیی پارێزگای ورمێ پێشبینی کردووە، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ناوچە جیاوازەکانی ورمێ بەفر و باران ببارن و پلەی گەرما بۆ ٦ بۆ ١٠ پلەی سیلیزی دابەزێت.

کەشناسیی پارێزگای ورمێ، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری هەیە زەرەر و زیانی زۆری لێبکەوێتەوە، بۆیە داوا لە شۆفێرەکان کراوە لە هاتووچۆی ناپێویست خۆبپارێزن و لە نێو شارەکانیشدا بە خۆپارێزییەوە هاتووچۆ بکەن، دەوامی فەرمی فەرمانگەکانیش وەستاون.

لە ناوچەکانی هەورامان لە پارێزگای کرماشان، بەفری زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان باریوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستبووە.

کەشناسیی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئەم شەپۆلەی کەشوهەوا تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و ڕۆژی هەینی بارینی باران کەم دەبێتەوە، بەڵام لە ڕۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی دیکەی ساردتر و بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە.

جەمال کۆچەر: لە بودجەی ئەمساڵدا گرفتی مووچەی هەرێم چارەسەر دەبێت
پێشت جەمال کۆچەر: لە بودجەی ئەمساڵدا گرفتی مووچەی هەرێم چارەسەر دەبێت
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات
دواتر ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات
ەیوەندیدار