ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات



سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕایگەیاند، “پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسییەوە دەگۆڕێت بۆ راستی”.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە دەیان هەزار کەس لە ڕۆژهەڵآتی ناوەڕاست ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و چەندین کەسیش بوونەتە قوربانی”.

ناوبراو داوای جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە 1701ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی بەشی رۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

سەبارەت بە گرژییەکانی دەریای سوور سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەکرد، “بارودۆخی ئەو دەریایە نیگەرانییەکی زۆری دروستکردووە و هێرشەکانی سەر کەشتییەکان بازرگانی جیهانیی پەکدەخەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم خۆیان لە قسەی زبر و شەڕانگێزی بەدوور بگرن و دەستبەجێ کۆتایی بەو کارانە بهێنن کە دەبێتە هۆی زیاترکردنی گرژییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاس”.

 

بەهۆی بەفربارینەوە قوتابخانەکان داخران
پێشت بەهۆی بەفربارینەوە قوتابخانەکان داخران
تێلێگرام نوێکاری لە ناردنی نامەی دەنگی دەکات
دواتر تێلێگرام نوێکاری لە ناردنی نامەی دەنگی دەکات
ەیوەندیدار