تێلێگرام نوێکاری لە ناردنی نامەی دەنگی دەکات



پلاتفۆرمی تێلێگرام نوێکارییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەران پەرەپێدا، کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگی بۆ زیاد دەکات، لەوانە توانای ناردنی نامەی دەنگی کە دەتوانرێت یەکجار بیسترێت.

ئەم تایبەتمەندییە دەتوانرێت لە کاتی ناردنی نامەی دەنگی لە بەرنامەی تێلێگرامدا چالاک بکرێت بە کلیککردن لەسەر ئایکۆنی “1” کاتێک دەست دەکەیت بە تۆمارکردنی نامەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەردەکەوێت.

کاتێک نامەکە دەنێردرێت، وەرگر دەتوانێت تەنها جارێک گوێ لە نامەکە بگرێت پێش ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بسڕدرێتەوە، هەروەها نامەکە بە “1” نیشانە دەکرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوەبکات کە تایبەتمەندی “یەکجار بیستن” چالاک کراوە.

تێلێگرام وایکرد کە بتوانرێت تۆمارکردنی پەیامە دەنگییەکان بوەستێنرێت، پاشان دووبارە دەست بە تۆمارکردن بکاتەوە، بەبێ ئەوەی کلیپی تۆمارکراو بسڕدرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە واتسئەپ لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە کاتی ناردنی دەنگدا تایبەتمەندی “یەکجار بیستن”ی چالاک کردووە، پلاتفۆرمەکە هەمان بژاردەی نوێی پێشکەش کرد لە کاتی ناردنی نامەی ڤیدیۆیی لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە.

کاتێک بە پارە بەشداری لە خزمەتگوزاری تێلێگرام دەکەیت، پلاتفۆرمەکە هەندێک بژاردەی نوێی بۆ دابینکردووە، لەوانە توانای شاردنەوەی کاتی خوێندنەوەی نامەکان کە بۆ کەسانی دیکە دەنێردرێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات
پێشت ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات
ئەمریکا بارەگاکانی حزبوڵای عێراقی بۆردومان کرد
دواتر ئەمریکا بارەگاکانی حزبوڵای عێراقی بۆردومان کرد
ەیوەندیدار