مەسك نهێنییەكی تویتەرو واشنتنی ئاشكراكرد



 

ئەمریكا بۆ سانسۆركردنی ئەو زانیارییانەی كە لە خەڵكەوە دێت چەندین ملیۆن دۆلاری بە تویتەر داوە”

خاوەنی نوێی تویتەر، ئیلۆن مەسك رایگەیاند حكوومەتی ئەمریكا “بە مەبەستی سانسۆركردنی ئەو زانیارییانەی كە لە خەڵكەوە دێت” چەندین ملیۆن دۆلاری بە تویتەر داوە.

مەسك لە دوا پەیامیدا لە تویتەر لە چوارچێوەی ئەو ئاشكراكردنانەی كە ماوەی دوو هەفتەیە بەناوی دۆسیەكانی تویتەر بڵاوی دەكاتەوە رایگەیاند: “حكوومەت بە مەبەستی سانسۆركردنی ئەو زانیارییانەی كە لە خەڵكەوە دێت چەندین ملیۆن دۆلاری بە تویتەر داوە”.

بەپێی ئەو زانیارییەی كە لە بەشی حەوتەمی دۆسیەكان بڵاوكراوەتەوە، كاربەدەستانی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی (FBI)، “بۆ سانسۆر و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی دیكە” بە بڕی چەندین ملیۆن دۆلار پارەی كاری زیادەیان بە كارمەندانی تویتەر و كارمەندانی پلاتفۆرمەكانی دیكەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داوە.

ئێلۆن مەسك لە وەڵامی “واتا حكوومەت بۆ سانسۆركردنی خەڵك پارەی بە تویتەر داوە” دەڵێت: “نەك تەنها تویتەر بەڵكو كۆمپانیاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەش”.

 

“لووتكەی بەغدا ڕۆڵی عێراقی دووپاتكردەوە”
پێت “لووتكەی بەغدا ڕۆڵی عێراقی دووپاتكردەوە”
هۆشداری لە ئاوارەبوونی هەزاران خێزانی عێراقی دەدرێت
دوات هۆشداری لە ئاوارەبوونی هەزاران خێزانی عێراقی دەدرێت
پەیوەندیدر