“لووتكەی بەغدا ڕۆڵی عێراقی دووپاتكردەوە”



 

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، دووەمین كۆنگرەی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی رۆڵی پێشەنگی عێراقی لە ناوچەكە و جیهان دووپات كردەوە.

محەمەد شیاع سوودانی دوای بەشدارییكردنی لە دووەمین كۆنگرەی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی كە لە عەممان پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو و گەڕانەوە بۆ بەغدا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق نووسیوویەتی: “دووەمین لووتكەی بەغدا كە ‌ئوردنی برا میوانداریی كردبوو، رۆڵی پێشەنگی عێراقی لە ناوچەكە و جیهان دووپات كردەوە، و دەبێتە سەكۆیەك بۆ گەشەسەندنی ئابووری و هاوبەشیی جددی كە ناوەندەكەی بەغدای ئاشتی دەبێت”.

محەمەد شیاع سوودانی سوپاسی سەرجەم وڵاتانی بەشداربووی لە كۆنگرەكەدا كردووە و نووسیوویەتی “بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ برا و دۆستان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە ئابووری و پەرەپێدانەكانمان بۆ خزمەتكردن بە گەلە بەڕێزەكەمان”.

دوێنێ سێشەممە، بە بەشداریی شاندی وڵاتانی فەڕەنسا، عێراق، توركیا، ئێران، سعوودیە، قەتەر، سوڵتاننشینی عومان، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن و میسر دووەمین كۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریكاری و ھاوبەشی لە ئوردن بەڕێوەچوو.

بەشداربووانی دووەمین “كۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریكاری و ھاوبەشی” دوای كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرەكە لە راگەیەندراوێكدا پاڵپشتی خۆیان بۆ عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی سەرجەم ئاڵنگارییەكان بە تیرۆریشەوە، دووپات كردەوە.

سوودانی بانگهێشتی برۆكسێل كرا
پێت سوودانی بانگهێشتی برۆكسێل كرا
مەسك نهێنییەكی تویتەرو واشنتنی ئاشكراكرد
دوات مەسك نهێنییەكی تویتەرو واشنتنی ئاشكراكرد
پەیوەندیدار