هەڵبژاردەی عێراق بەسەر ژاپۆنی تۆقێنەردا سەرکەوت



هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ئاواتەخوازە بۆ یەکەمجار بە سێیەم سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک دەستی بگات بە جامی ئاسیا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سبەی چوارشەممە لە دوایین قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی تۆپی پێی ئاسیا کە ئێستا لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هاوتا ڤێتنامییەکەیدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

“شێرەکانی ڕافیدەین” پێشتر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتایی 16 لە لوتکەی کۆمەڵەی چوارەمدا بەدەستهێناوە لە دوو قۆناغی ڕابردوودا، دوای ئەوەی لە ئەندەنوسیا بە ئەنجامی 3-1 بردییەوە و ئەمڕۆش سەرکەوتنی مێژوویی خۆیان بەسەر یانە زەبەلاحەکەی ئاسیا، هەڵبژاردەی ژاپۆن نووسییەوە، کە بە ئەنجامی 2-1 بردییەوە.

لە لایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی ڤێتنام دوو دۆڕانی یەک لەدوا یەکی هەیە ئەوانیش بە هەڵبژاردەکانی سامورای بلو بە ئەنجامی 2-4 و ئەندەنوسیا 0-1.

ئەمە دووەم دیداری هەڵبژاردەی عێراق و ڤێتنامییە لە ماوەی دوو مانگدا دوای ئەوەی مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو لە پاڵاوتنی دووانەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027 لە سعودیە یەکتریان بینی.

هەروەها عێراق لە جامی ئاسیای پێشوودا دووجار لە ڤێتنام بردەوە (2-0 لە قۆناغی چارەکی کۆتایی 2007 کاتێک تاکە نازناوەکەی بردەوە و 3-2 لە قۆناخی کۆتایی کۆمەڵەکان لە دوایین خولی 2019).

لەدوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی بەسەر هەڵبژاردەی ژاپۆن کە ڕیکۆردی ئاسیای چوار نازناو (ریکۆردێک) و ئاستە بەهێزە سەرنجڕاکێشەکانی لەخۆدەگرێت، پشکی هەڵبژاردەی عێراق لە کێبڕکێی نازناوەکاندا بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە یاریزانان و ڕاهێنەر کاساس بە بەرزی بچنە نێو ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڤێتنام و ڕۆحی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی سێیەم لە دڵیاندایە.

لە وەڵامی ئەو متمانە گەورەیەی کە یاریزانەکانی لە ئێستادا بەدەستی دەهێنن، ڕاهێنەرەکە داوای لێکردن لە بەرامبەر ڤێتنامدا لە ئاستی بەرزیان پاشگەزنەبنەوە و لەخۆبایی نەبن، سەرەڕای ئەوەی سەرکەوتوون و پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.

کاساس ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یارییەکە ڕایگەیاند، پێویستە یاریزانەکان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن، دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بەو مانایە نییە کە ئێمە لە ئاستی خۆماندا ڕازی بین، بەڵکو ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەنجامی دواتر دەبێت بەشێوەیەک بێت کە ئاستی هەڵبژاردە و یاریزانان بەرزتر بکاتەوە.

عێراق نرخی كاڵا و خۆراك هەرزان دەكات
پێشت عێراق نرخی كاڵا و خۆراك هەرزان دەكات
وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی پاسەوانی سنوری عێراق
دواتر وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی پاسەوانی سنوری عێراق
ەیوەندیدار