وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی پاسەوانی سنوری عێراق



وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە شاندێکی پاسەوانی سنوری عێراق و ڕایگەیاند هەماهەنگی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ چارەسەری کێشەی گومرگ و خاڵە سنوریەکان.

ئەمڕۆ سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١/٢٣ ) ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای پاسەوانی سنوری عێراق کە پێکهاتبون لە لیوا طالب حباب رمضان جێگری فەرماندەی گشتی پاسەوانی سنورو لیوا دلێر فرزەندە زبێر زێباری فەرماندەی فەرماندەیی سنوری ناوچەی یەک و شاندێکی یاوەریان.

لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر کێشەو گرفتەکانی خاڵە سنوریەکان و ڕۆڵی پاسەوانی سنور لەو ناوچانە، هەردولا هاوڕابوون کە وەک یەک تیم کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکرێت.

وەزیری دارایی ڕونیشیکردەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای بۆچارەسەری کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر گومرگ و خاڵەسنوریەکان پێکهێناوەو لێکتێگەیشتنی باش لەو بارەیەوە هاتۆتە ئاراوە.

لای خۆشیەوە جێگری فەماندەی پاسەوانی سنوری عێراق سوپاسی وەزیری دارایی و دام و دەزگاکانی وەزارەتی کرد کە هاوکارو هەماهەنگن بۆ ئەوەی پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک کۆچبەری خەڵکی ڕۆژهەڵات خۆیان ڕادەستی پاسەوانانی سنوور کرد لە ترسی ئەوەی لەلایەن پاسدارانی ئێرانییەوە تەقەیان لێنەکرێت، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو هێزە سوکایەتی و ئەشکەنجەی ئەو کۆڵبەرانەیان داوە و پاشان سەریان تاشیون،

هاوکات لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بریاردرا، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە پێکبهێنرێ، و ئەوانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان بگەن.

هەڵبژاردەی عێراق بەسەر ژاپۆنی تۆقێنەردا سەرکەوت
پێشت هەڵبژاردەی عێراق بەسەر ژاپۆنی تۆقێنەردا سەرکەوت
دواكەوتنی مووچە 40 ڕۆژی تێپەڕاند و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن
دواتر دواكەوتنی مووچە 40 ڕۆژی تێپەڕاند و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن
ەیوەندیدار