عێراق نرخی كاڵا و خۆراك هەرزان دەكات



وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە پێشكەش كردنی سەبەتەی خۆراكی زیادە بەو خێزانانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و خزمەتگوزاری “تەواف”یش پێشكەش بەو كەسانە دەكرێت دەچن بۆ عومرە و دەشڵێت: “بڕیارەكە كاریگەری لەسەر نرخی خۆراك لە بازاڕ دەبێت و بەهۆیەوە نرخی خۆراك هەرزان دەكرێت”.

ئەحمەد خەڵەف موسەوی، سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، گرنگی تایبەت بە پرسی پاراستنی تۆڕی كۆمەڵایەتی دەدرێت لەڕێگەی پێدانی سەبەتەی خۆراكی لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە، كە لە ساڵی ڕابردوودا دەستی پێكرا و ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆکی حکومەت بڕیاری داوە پێدانی ئەو سەبەتە خۆراكیە بكرێتە دوو هێندە، كە لەكاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیاندا ئەوانەی تۆڕی پاراستنی كۆمەلایەتی دەیانگرێتەوە دوو سەبەتەی خۆراكی زیادەیان پێ‌ بدرێت لەمساڵدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی لە هەماهەنگی بەردەوامدان بۆ بڕینەوەی بەشەخۆراك بۆ ئەو خێزانە هەژارانە و سەرجەم زانیارییەكان دەدەن بەو وەزارەتە.

وتیشی، “لە مانگی شوبات-دا ناوی نوێ‌ تۆمار دەكرێت لە وەزارەتی كار بە هاوكاری وەزارەتی بازرگانی لەڕێگەی پاڵپشتی كردنی بەبازاڕكردنی كاڵا و خۆراكەكانەوە بۆ ئەو خێزانانەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و بە ڕێژەی 40% هەرزانتر لە بازاڕ كاڵا و خۆراكیان پێ‌ دەفرۆشرێت و هەروەها بۆ كەمئەندامانیش، هاوكات بۆ بێوەژن و بێ‌ باوكان بەڕێژەی 30% تا 10% هەرزانتر دەبێت”.

سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی جەختیشی كردۆتەوە، ئەو ڕێكارانە کاریگەرییان لەسەر بازاڕ دەبێت، بەو پێیەی ئاستی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەرزدەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵک بە دابینکردنی بژێوی ژیانیان بتوانن هێڵی هەژاری تێپەڕێنن و بەوهۆیەوە نرخی كاڵا و خۆراك لە بازاڕ هەرزانتر دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دابەزاندنی نرخ بۆ ئەو چوار توێژە لە مانگی داهاتووەوە بەڕێژەی 40% دەستپێدەكات و هاوكات خزمەتگوزاری “ئەرزاق” بەردەوام دەبێت و خزمەتگوزاری “تەواف”یش زیاد دەكەن بۆ ئەوانەی دەچن بۆ عومرە.

 

“بڕیاری بایکۆتی کاڵای ئێرانی تەندروست نییە”
پێشت “بڕیاری بایکۆتی کاڵای ئێرانی تەندروست نییە”
هەڵبژاردەی عێراق بەسەر ژاپۆنی تۆقێنەردا سەرکەوت
دواتر هەڵبژاردەی عێراق بەسەر ژاپۆنی تۆقێنەردا سەرکەوت
ەیوەندیدار