دواكەوتنی مووچە 40 ڕۆژی تێپەڕاند و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن



جارێكی دیكە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی نەهاتنی پارە لە عێراقەوە دواخرا و هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی دیاری نەكراوە و حكومەتی هەرێمیش بە داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشكردنی ناكات و فەرمانبەرانیش زەنگی بایكۆت و چوونە پاڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان لێدەدەن.

لە ساڵی 2023 تەنها 9 مووچە بەبێ‌ پلەبەرزكردنەوە دابەشكرا و تا ئێستا چارەنووسی 3 مووچەی كۆتایی ئەو ساڵە نادیارە، هەرێم و عێراق هەریەكەیان دەیخەنە ئەستۆی ئەوی دیكەیان.

مانگی 1ی 2024 بەرەو كۆتایی دەچێت و تا ئێستا چارەنووسی دابەشكردنی مووچە نادیارە و بڕیارە 618 ملیار لە بەغداوە بدرێت بە هەرێم مانگانە بۆ مووچە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی پێ‌ دەدرێت یان مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو.

مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لە 13ی مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆران كرا و لە 23ی مانگ كۆتایی هات، ئەمڕۆ، كە 23ی 1ی 2024ە ماوەی 41 ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیە تێپەڕیوە و هێشتا چارەنووسی دابەشكردنی مووچە نادیارە، هاوكات فەرمانبەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زەنگی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوام لێدەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند نەخۆشخانە و بنكەیەكی تەندروستی بایكۆت دەستی پێكردووە و وەك فەرمانبەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایانگەیاندووە، “بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ئەگەر مووچە دابەش نەكرێت فەرمانگەكانیش بایكۆت دەستپێبكەن”.

فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم هەموو مانگێك بۆ پێدانی مووچە دەبێت چەندین ڕۆژ چاوەڕێ‌ بن و حكومەتی هەرێمیش تەنها كاتێك مووچە دابەش دەكات، كە پارەكەی بەغدا بگات، لەكاتێكدا داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم بە وتەی بەرپرسانی هەرێم: “مانگانە 340 ملیار دینارە و 120 ملیار دیناری بۆ خەرجی حكومەت و وەزارەت و دامودەزگاكان بەكاردەهێنرێتەوە”.

لای خۆشیەوە، بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دەستی کرد بە تەمویل کردن و سەرفکردنی مووچەی مانگی یەک، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان و پارێزگاکان کردووە لیسی مووجە ئامادە بکەن جگە لەهەرێمی کوردستان.

دەشڵێت: پێدەچێت دواکەوتنی مووچەی هەرێم بۆ حکومەتی هەرێم کێشەی نەبێت و ئەیانەوێت 45 ڕۆژ جارێک مووچە بدەن، تا بەوتەی خۆیان کورتهێنانەکەی پێ پڕ بکەنەوە. بەنەتیجە ساڵانە سێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەفەوتێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر مووچەی مانگی یەک بکەوێتە 15ـ2 ئەوا ماوەی وەرگرتنی نێوان مووچەی مانگی 12و مووچەی مانگی یەک ڕێک دوو مانگ دەکات.

وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی پاسەوانی سنوری عێراق
پێشت وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی پاسەوانی سنوری عێراق
خەڵاتی ماملێ 2024 پێشكەش بە هونەرمەند “شڤان پەروەر” كرا
دواتر خەڵاتی ماملێ 2024 پێشكەش بە هونەرمەند “شڤان پەروەر” كرا
ەیوەندیدار