بۆچی هەندێک یادەوەری منداڵی بیرناچنەوە؟



تیۆری باو بۆ چەندین سەدە ئەوەیە کە هزری مرۆڤ لە کاتی لەدایکبووندا تەختەیەکی سپییە، بەگشتی پێیان وابوو کە پەیوەندییە دەمارییەکان لە سفرەوە دروست دەبن، لەگەڵ کەڵەکەبوونی زانیاری و ئەزموونی هەستیاری، کە دەبنە یادەوەری.

بەڵام بەم دواییانە جۆرج دراگۆی توێژەر لە زانکۆی یێڵ، گومانەکانی لەڕێگەی توێژینەوەیەکەوە لەم بیردۆزە زیاتر کرد، ئەو زانا توێژەرە زیاتر لە دە ساڵە سەرقاڵی توێژینەوەیەکە لەسەر چۆنێتی دروستبوونی یادەوەری و هۆکاری مانەوەی هەندێک یادەوەری منداڵی لە هزری مرۆڤدا.

زاناکە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە سەرقاڵی توێژینەوەیە لە  لە چالاکییەکانی ناو هیپۆکامپوس، ئەو ناوچەیەی مێشک، کە بەرپرسە لە بیرەوەری و هەڵگرتنی بیرەوەری.

ئەو زانایە لە لێکۆڵینەوەکەیدا لەسەر هیپۆکامپوسی مێشوولە بۆی دەرکەوتووە کە لە تەمەنێکی زوودا گروپە بچووکە تاکەکانی خانەکان لەم بەشەی مێشکدا دەردەکەون، و دوای ماوەیەکی کورت زنجیرەی کورتی خانەکان دەردەکەون.

لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دوای لەدایکبوون، ئەم خانە و گروپ و زنجیرە کورتانە دەبنە بنەما بۆ پەیوەندییەکانی دواتر، کە تادێت ئاڵۆزتر دەبن و دەرفەت بۆ دروستبوونی یادەوەریەکان دەڕەخسێنن.

دراگۆی لە توێژینەوەیەکی نوێدا ڕوونی دەکاتەوە کە مێشکی مرۆڤیش ماتریکسی خانەیی هەیە دوای ماوەیەکی کەم لە لەدایکبوون. کە بە “یاساکانی درووستکەر”ی هزر لە مێشکدا ناوی بردووە.

تۆڕی خانەکان بە ڕێککەوت چالاک دەبێت، بە بەکارهێنانی “ستاندەرێکی ڕێزمانی”، هیپۆکامپوس تەنانەت لە ڕۆژانی یەکەمی ژیانیشدا پیت و وشەی کورتی تێدایە، بەڵام ناتوانێت ڕێکیان بخات بۆ ڕستە یان پەرەگرافی مانادار، کە بتوانرێت وەک یادەوەری هەڵبگیرێت.

ئەو زانایە پێی وایە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان ساڵانی یەکەمی تەمەنیان بیرناچێتەوە، چونکە ئەو بیرەوەرییانەی تۆمارکراون هەڵگیراون و چالاکبوونی ماسولکەکانی مێشک بەپێی تێپەڕبوونی کات و تەمەن چالاکتر دەبێت، و دەتوانێت بچێتەوە قوڵایی بیرەوەرییەکان.

ژووری بازرگانی هەولێر هەڵویستی لەسەر بایکۆتی کاڵای ئێران و تورکیا ڕاگەیاند
پێشت ژووری بازرگانی هەولێر هەڵویستی لەسەر بایکۆتی کاڵای ئێران و تورکیا ڕاگەیاند
لە ساڵێكدا لە سلێمانی 32 هەزار ئۆتۆمبێل تۆماركراون
دواتر لە ساڵێكدا لە سلێمانی 32 هەزار ئۆتۆمبێل تۆماركراون
ەیوەندیدار