ژووری بازرگانی هەولێر هەڵویستی لەسەر بایکۆتی کاڵای ئێران و تورکیا ڕاگەیاند



سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ئێراندا ئێمە بازرگانێکی چالاکمان لەدەستدا و بایکۆتی کاڵای ئێرانی دەکەین، بەڵام کوستنی هاووڵاتیان لەلایەن تورکیاوە بابەتێکی سیاسییە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

گەیلان حاجی سەید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە لیدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، هێرشەکانی ئێران دوژمنکارانەبوو، ئێمە بازرگانێکی چالاکمان لەدەستدا،

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دهۆک داوایان لە بازرگانان و خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد بایکۆتی کاڵاکانی ئێران بکەن، ئەمەش وەک دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر هێرشە موشەکییەکەی ،
“گەیلان حاجی سەید دەشڵێت” ئەم داواکارییەمان لەسەر بنەمای ئەوەوە بوو، کە ئەندامێکی چالاکی ژووری بازرگانی هەولێرمان لەدەستدا، نەک لە هەولێر لە شارەکانی تریش پرۆژە و خزمەتگوزاری هەبوو، ئەرکی ئێمەیە وەک ژووری بازرگانی کە بەرگری لە هەموو ئەندامێکی ژوورەکەمان وەک بازرگان بکەین، خۆزگە داواکارییەکەی ئێمە بۆ بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی ژوورەکانی تری بازرگانیش پێوەی پابەند بوونایە.”

دەربارەی ئەم هەڵوێستەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دهۆک بەرامبەر ئێران و بێدەنگبوون لە ئاست هێرشەکانی تورکیا و نەنواندنی هەڵوێستێکی لەم جۆرە، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر دەڵێت” دەمەوێت ڕوونکردنەوەیەک بدەم، داواکاری ئێمە بۆ بایکۆتی کاڵای ئێرانی داواکارییە و وەک هەڵوێستێکە بۆ لەدەستدانی ئەندامێکی چالاکی ژووری بارزگانی هەولێر، بابەتی کوشتنی هاووڵاتیانی سیڤیل لەلایەن تورکیاوە کە بۆچی ئەو هەڵوێستە سەبارەت بەتورکیا نانوێنن، ئەوە بابەتێکی سیاسیە و حکومەت دەبێت لە ڕێگای کەناڵی دیپلۆماسی خۆیەوە چارەسەری بکات.”

شەوی دووشەممە ڕێکەوتی 15 ی کانوونی دووەمی 2024 ئێران بە ١١ موشەک هێرشی کردە سەر ساری هەولیر و ماڵی بازرگانێکی کردە ئامانج، وێڕای زیانی مادی هاوکات ٤ کەسیس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسیتریش برینداربوون، تاران ئەو ماڵە بە بنکەی مۆسادی ئیسرائیل ناودەبات و هەرێمیش ئەو قسانە ڕەتدەکاتەوە.

پەروەردەیەكی سلێمانی بڕیاری سزادانی ژمارەیەك مامۆستای دەركرد
پێشت پەروەردەیەكی سلێمانی بڕیاری سزادانی ژمارەیەك مامۆستای دەركرد
بۆچی هەندێک یادەوەری منداڵی بیرناچنەوە؟
دواتر بۆچی هەندێک یادەوەری منداڵی بیرناچنەوە؟
ەیوەندیدار