خەڵاتی ماملێ 2024 پێشكەش بە هونەرمەند “شڤان پەروەر” كرا



ئێوارەی ئەمڕۆ سێش ەممە 2024.1.23، لە 25مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی محەمەدی ماملێ، لە شاری (هەولێر)ی پایتەختی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاریان صلاح الدین، بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی دیكە لە كەسایەتی دیاری هونەر و وێژەی كوردی و نووسەر و هونەرمەند و ئەدیب و شاعیر و ڕۆژنامە نووسان، لە ڕێورەسمێكدا خەڵاتی ئەمساڵی ماملێ، كە لەلایەن بەڕێوبەڕایەتیی گشتی ڕۆشنبری و هونەری هولێر و مەڵبەندی هونەری ماملێ و ڕێكخراوی پەرەپێدانی كاری ڕاگەیاندن ڕێكخرابوو، پێشكەش بە هونەرمەند “شڤان پەروەر” كرا.

خەڵاتی ماملێ، وەك هێمایەكی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی كورد، ماوەی 15ساڵه لەلایەن ناوەندی هونەریی ماملێ‌ پێشكەش بە هونەرمەندانی كوردستان دەكرێت، بۆ ئەمساڵیش وەك ڕێزلێنانێك لە مێژووی هونەری هونەرمەند “شڤان پەروەر” ئەو هونەرمەندەی دەنگی سنوورە دەستكردەكانی بەزاند و بوو بە میوانی هەموو كوردێك و دەنگ و سازەكەی بوو بە پێناسەیەك بۆ كورد لەناو گەلانی جیهان، لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە خەڵاتەكە لەڕێگەی نوێنەرێكیەوە پێشكەش بەهونەرمەند كرا.

ئەم خەڵاتە، كە لەلایەن مەڵبەندی هونەری ماملێ دابین دەكرێت و هەرساڵ پێشكەش بە كەسایەتییەكی هونەری كوردستان دەكرێت، پێشتر پێشكەشی هونەرمەندان (قالە مەڕە‌‌‌‌‌، باكووری، عەباس كەمەندی، عەزیز شارۆخی ، ناسڕ رەزازی، زۆزان، تیپی مۆسیقای سلێمانی، مەزهەری خالقی، خەلیل خەمگین، حوسێن سەفامەنێش، محەمەد ڕەزا دارابی، دڵشاد سەعید و كاوە فەقیەزادە) كراوە.

دواكەوتنی مووچە 40 ڕۆژی تێپەڕاند و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن
پێشت دواكەوتنی مووچە 40 ڕۆژی تێپەڕاند و فەرمانبەران زەنگی بایكۆت و خۆپیشاندان لێدەدەن
پەروەردەیەكی سلێمانی بڕیاری سزادانی ژمارەیەك مامۆستای دەركرد
دواتر پەروەردەیەكی سلێمانی بڕیاری سزادانی ژمارەیەك مامۆستای دەركرد
ەیوەندیدار