لەبۆینس ئایرس ئاهەنگی سەركەوتن گێڕدرا



 

لە بۆینس ئایرس پایتەختی ئەرژەنتین دوای بردنەوەی جامی جیهانیی فیفا ٢٠٢٢ لەلایەن هەڵبژاردەی وڵاتەكەوە، هەزاران كەس بە مەبەستی پێشوازییكردن لەو پاسەی كە یاریزانانی هەڵگرتووە و ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕن، رژانە سەر شەقامەكان.

ئەو فڕۆكەیەی كە تیمی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینی هەڵگرتبوو، لەگەڵ گزنگی بەیان بەكاتی ناوخۆ گەیشتە ئەرژەنتین.

یاریزانەكان شەویان لە ناوەندی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرژەنتین كە لە فڕۆكەخانەوە نزیكە بەسەربرد و لای نیوەڕۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی سەركەوتن بە ناو بۆینس ئایرسی پایتەخت بەڕێكەوتن.

خەڵكی ئەرژەنتین كە بە هەواداری تۆپی پێ ناسراون، سەرەتا شەو چوون بۆ فڕۆكەخانە و دواتر بۆ پاڵپشتیكردنی پاڵەوانانی جیهان بە لێشاو روویان كردە ئەو شوێنەی كە یاریزانان لێی دەمانەوە.

دەیان هەزار كەس بەیانی زوو ئەو كۆڵانانەیان پڕ كرد كە بەرەو ناوەندی شارەكە دەڕوانێت.

هەزاران كەس ئاهەنگیان لەو رێگایە دەگێڕا كە پاسی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینی پێدا تێدەپەڕی و دوای ئەوەی كە زانییان پاسەكە ناتوانێت بە ناوەندی شارەكەدا تێپەڕێت روویان كردە رێگای سەرەكی شارەكە.

قەرەباڵغییەكە بەربەستەكانی پۆلیسیان بەزاند و بۆ بینینی یاریزانانی هەڵبژاردە وڵاتەكە و جامی جیهانی رێگای سەرەكیی ٢٥ی ئایاریان داخست.

 

هۆشداری لە ئاوارەبوونی هەزاران خێزانی عێراقی دەدرێت
پێشت هۆشداری لە ئاوارەبوونی هەزاران خێزانی عێراقی دەدرێت
زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی کۆیەو دهۆک تەرخان دەکرێت
دواتر زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی کۆیەو دهۆک تەرخان دەکرێت
ەیوەندیدار