زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی کۆیەو دهۆک تەرخان دەکرێت



زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ دوو پرۆژەی ئاو لە دهۆک و کۆیە دابینکرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و ١١٢ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار دینار دا، بە مەبەستی کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد – کۆیە) کە وێستگەکانی (بۆگد و داوداوا و هەیبەت سوڵتان ) لە خۆ دەگرێت.

هەروەها ملیارێک و ٣٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بۆ پرۆژەی ئاوی دهۆک، بە مەبەستی گۆڕین و کڕینی پێداویستی و نوژەنکردنەوەی سیستەمی پرۆژەکە لە سەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک دابینکرا.

لەبۆینس ئایرس ئاهەنگی سەركەوتن گێڕدرا
پێشت لەبۆینس ئایرس ئاهەنگی سەركەوتن گێڕدرا
مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار