سەبەتەی خۆراک بۆ خوێندنگەکان دابیندەکرێت



لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە خوێندنگەکان پەرەپێدەدات، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد و ناوچە هەژارەکانیشی لەخۆگرت.

زەیتون دولەیمی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان سەبەتەی خۆراکی خوێندنگەکان لەمساڵدا دابیندەکات، ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بۆ پرۆگرامەکە بۆ ئەمساڵی خوێندن خەرجدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆگرامی خۆراکی خوێندنگەکان یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەی کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و خوێندکاران لە خوێندنگەکانی عێراقدا، هەربۆیە لیژنەکە هەوڵدەدات بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاستی پرۆسەی خوێندن لە تەواوی وڵاتدا بەرزبکاتەوە.

پرۆگرامی خۆراکی خوێندنگەکان یەکێکە لەو پڕۆژە پەروەردەییە گرنگانەی کە لەم دواییانەدا لە عێراق دەستیپێکرد بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکاران لە قۆناغی سەرەتایی و تەواوکەری پڕۆژەکانی کردنەوەی خوێندنگەی نوێ و بوژاندنەوەی پڕۆژە پەروەردەییە ڕاگیراوەکانە لەو وڵاتەدا.

شوانێك بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
پێشت شوانێك بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ
دواتر زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ
ەیوەندیدار