شوانێك بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا



لە ئاکامی تەقینەوەی مین، شوانێك لە گەرمیان گیانی لەدەستدا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، مینێك لە گوندی عەلی میری سەر بە ناحیەی قۆرەتووی گەرمیان تەقیەوە.

بە پێی زانیارییەکان شوانێك بە هۆی تەقینەوەکەوە گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا ڕووبەرێکی فراوانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەو مین و تەقەمەنییانە پاك نەکراونەتەوە کە بە هۆی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق-ئێران و پەلامارە سەربازییەکانی ڕژێمی پێشوو بۆ سەر هەرێم مینڕێژ کراون.

مەترسی دابەشنەكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە
پێشت مەترسی دابەشنەكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە
سەبەتەی خۆراک بۆ خوێندنگەکان دابیندەکرێت
دواتر سەبەتەی خۆراک بۆ خوێندنگەکان دابیندەکرێت
ەیوەندیدار