سەعدی پیرە: دەبێت هەوڵی جدی بدەین ناوەندەكانی خوێندن بكرێنەوە



وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت كێشەی خوێندن لەو شوێنانەی تا ئێستا خوێندن تێیاندا دەستی پێ نەكردووەتەوە چارەسەر بكرێت و دەشڵێت: “ڕوونە لە کەرکوک وەک هێزی یەکەم پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتییە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەک یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئامادەین و بەهیواین لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری كەركوك، ڕاشیگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان و پێکهاتەکان دەکەین و ئەوەش ڕوونە لە کەرکوک وەک هێزی یەکەم پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتییە، بەڵام بۆ پۆستە ئیدارییەکانی تر دەبێت سەرجەم لایەنەکان بەشداربن و بۆ پارێزگاکانی تریش دڵ و دەستمان کراوەیە و بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پۆستی خۆیان وەربگرن، بەداخیشەوە ئەوە دەڵێین ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان لەناوچە جێناکۆکەکان یەک لیست بوینایە ئەنجامێکی گەورەترمان دەبوو.

سەبارەت بە بایكۆتی خوێندن و مووچە، سەعدی پیرە وتی، “بابەتی مووچەی مامۆستایان و گوزەرانیان بۆ ئێمە گرنگە، بەڵام لەگەڵ بایکۆت نین و بژاردەی بایکۆت و داخستنی خوێندنگاکان نادروستە، چونکە لەدەستچوونی ساڵێکی خوێندن کێشەی گەورە دروست دەکات”.

جەختیشی كردەوە، دەبێت كێشەی خوێندن لەو شوێنانەی تا ئێستا خوێندن تێیاندا دەستی پێ نەكردووەتەوە چارەسەر بكرێت.

وتەبێژی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، لەدەستچوونی ساڵێكی خوێندن كێشەی گەورە دروست دەكات و دەبێت هەوڵی جدی بدەن تا ناوەندەكانی خوێندن بكرێنەوە و خوێندنی ئەمساڵ لەدەست نەچێت.

ژووری بازرگانی تاران لەسەر بایكۆتی كاڵای ئێرانی هاتەدەنگ
پێشت ژووری بازرگانی تاران لەسەر بایكۆتی كاڵای ئێرانی هاتەدەنگ
وتەبێژی حكومەتی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە
دواتر وتەبێژی حكومەتی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار