هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات



وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاکاتێکی نادیار بڕیاریاندا هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بکەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”لەپێناو بەرژەوەندی و سودی گشتی جوتیاران و چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمێکی زۆری (تەماتە)ی خۆماڵی جوتیارانی شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق، پاڵپشت بە هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا،هەروەها وەڵامدانەوەی یاداشتی داواکارییەکانی جوتیاران لە(کۆمەڵەی کشتوکاڵی الزوبێر) لە سنوری پاڕێزگای بەسرە و لەژێر ڕۆشنای هەماهەنگی و بەرەو پێشچوونەکانی لیژنەی هاوبەشی تایبەت بە یەکخستنی (ڕۆژمێری کشتوکاڵی) لەهەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ، وەک چۆن ئەوان لەماوەی ساڵی رابردوو ، بڕیاریاندا بە قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەی پێجوێن و حاجی ئۆمەران و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان ،ئێمەش لەپێناو درێژەدان بەو نەریتی هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنە و کردنەوەی بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرووی بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی ناوەراست و خوارووی عێراق، بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی (تەماتە)لە دەرەوەی وڵات، لە رێکەوتی 21/1/2024 تا کاتێکی نادیار.

وەزیری کشتوکاڵ دەشڵێت:”بۆ وەرگرتنی رێککاری کارگێری و یاسایی نوسراوی فەرمیمان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم کردووە، بۆ کارپێکردنی لەسەرجەم دەروازەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان”.

لە شەقامێکی سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە
پێشت لە شەقامێکی سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە
خەڵک زانیاری لەسەر ئەو کۆڵبەرانە بڵاودەکاتەوە کەئەشکەنجە درابوون
دواتر خەڵک زانیاری لەسەر ئەو کۆڵبەرانە بڵاودەکاتەوە کەئەشکەنجە درابوون
پەیوەندیدار