کلیپێک لەسەر کەلتور و ئاینی ئێزدییەکان بڵاوکرایەوە



ئەمڕۆ، کۆمیتەی کەلتوور وهونەریی باشووری کوردستان، نوێترین کلیپی خۆی بەناوی ‘یار یار’، کە باس لە کەلتوور و ئاینی ئێزدییەکان دەکات بڵاوکردەوە.

کلیپەکە، بەناوی ‘یار یار’ بڵاوکراوەتەوە، باس لە کەلتوور و ئاینی ئێزدییەکان دەکات، هەروەها لەگەڵ هەڵپەرکێی تایبەت بە ناوچەکە شێوازێکی نوێی سەمای مۆدێرنی تێکەڵ کراوە و جاجمی تایبەت بە باشووری کوردستان لە دیزاینەکەیدا بەکارهێنراوە.

ئەم کلیپە، کاری دەرهێنان و میوزیکی لەلایەن هونەرمەند پێشەوا ڕەمەزان بۆ کراوە و لە وتنی گۆرانیبێژ فەقیر مورادە، هەروەها ئاواز و هەڵبەستەکەی فۆلکلۆرە و هادی مورادی کاری تێکەڵکردنی دەنگی بۆ کردووە.

وێرای دەیان کۆمەڵکوژیی لە دژی ئێزدییەکان، ئەوان بە بەرخۆدان و لەسەر پێ وەستان، تواندنەوەیان قبوڵ نەکرد و پێداگر بوون لەسەر ژیان کردن بە کەلتوورەکەیان لەسەر خاکەکەیان،

 

گۆڕان لە حكومەتی هەرێم دەكشێتەوە؟
پێشت گۆڕان لە حكومەتی هەرێم دەكشێتەوە؟
یەكێتی مامۆستایان لەسەر “فەسڵ كردنی” مامۆستایان هەڵوێستی ڕاگەیاند
دواتر یەكێتی مامۆستایان لەسەر “فەسڵ كردنی” مامۆستایان هەڵوێستی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار