بەریتانیا، چەکێکی ئاستبەرز پەرە پێدەدات



سوپا و هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای لەیزەر دەکەن لە چەکی ئاراستەکراودا و لە تاقیکردنەوەیەکیشدا، توانیان سەرکەوتوو بن لە ئاراستەکردنی چەکێکی لەیزەری بەهێزی ئاست بەرز بەرەو ئامانجێکی ئاسمانی.

 

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت؛ ئەم تاقیکردنەوەیە زەمینە خۆش دەکات بۆ پەرەپێدانی جێگرەوەیەکی کەمتێچووی ئەو مووشەکانەی کە بۆ خستنە خوارەوەی ئامانجەکانی وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنرێن.

 

بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکی لەیزەری نوێی دراگۆن فایەر ئەوەندە وردە کە دەتوانێت لە دووری یەک کیلۆمەترەوە دراوێکی وەک(جونەی ئیستەرلینی) بپێکێت.

 

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو سوپا و هێزی دەریایی شاهانە بیر لە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە دەکەنەوە وەک بەشێک لە تواناکانی بەرگری ئاسمانی داهاتوو.

 

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا باسی لەوەکردووە، ئاراستەکردنی لەیزەرێک لە سیستمی دراگۆن فایەرەوە بۆ ماوەی دە چرکە، یەکسانە بە وزەیەکی ئاست بەرزی یەک کاتژمێری بۆ ئاو گەرمکەرەوەیەکی ئاسایی و تێچووی یەک ئاڕاستەکردن بە چەکی لەیزەری نوێ، کەمترە لە ١٠ جونەی ئیستەرلینی.

 

گرانت شاپس وەزیری بەرگری بەریتانیاش ڕایگەیاندووە، ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت “پشتبەستن بە تەقەمەنی گرانبەها و مەترسی زیانەکانی بۆ دەروبەر کەمبکاتەوە”.

 

مەودای چەکی لەیزەری نوێی بەریتانی هێشتا نهێنییە، بەڵام بە “چەکی بۆریسایت” پۆلێن دەکرێت، واتە دەتوانێت هەر ئامانجێک لە مەودای خۆیدا بپێکێت.

 

هاوکات پۆڵ هۆلینشێد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Dstl دەڵێت: “ئەم تاقیکردنەوانە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو بەدیهێنانی دەرفەتە ئەگەرییەکان و تێگەیشتن لەو مەترسیانەی کە بەهۆی چەکی وزەی ئاراستەکراوەوە دروست دەبن”.

 

سیستمی چەکی لەیزەری دراگۆن فایەر دەرئەنجامی وەبەرهێنانێکی هاوبەشە بە بەهای 100 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی لە نێوان وەزارەتی بەرگری و ئەو کۆمپانیایانەدا کە لەم کەرتەدا کاردەکەن.

عادل ئیمام وازی لە کاری هونەری هێنا
پێشت عادل ئیمام وازی لە کاری هونەری هێنا
مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەک بایکۆتیان شکاند
دواتر مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەک بایکۆتیان شکاند
ەیوەندیدار