هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا مامۆستایان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بکەن



بەگوێرەی زانیارییەکان پۆلیسی سلێمانی ڕێگری لە مامۆستایانی ناڕازیکرد کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ببەستن.

بڕیاربوو کاتژمێر ٨ ی ئەمشەو لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لە سلێمانی، نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ببەستن، دەربارەی پێشهاتەکانی ئەمڕۆی سلێمانی و دەستگیرکردنی نوێنەرانی مامۆستایان و دەستپێکردنەوەی خوێندن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و ڕێگە نەدرا کۆنگرەکە ئەنجام بدەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست خەڵک کەوتووە، هێزە ئەمنییەکان ڕێگربوون لە ئەنجامدانی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکە و بڵاوەیان بە نوێنەرانی مامۆستایان کرد،

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی سلێمانی، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ڕاگیران و ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد کران، هۆکارەکەش بەپێی وتەی بەرپرسانی ئاسایش، نەبوونی مۆڵەتی خۆپیشاندان و پیشێلکردنی یاسایە،

هاوکات ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕاگرتنەکە بە فەرمانی دادوەر و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا بووە.

ژمارەی کوژراوەکانی سوپای پاسداران لە سوریا بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە
پێشت ژمارەی کوژراوەکانی سوپای پاسداران لە سوریا بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە
گرفت و کاریگەرییەکانی سواڵکردن بە منداڵان و چارەسەرکردنی
دواتر گرفت و کاریگەرییەکانی سواڵکردن بە منداڵان و چارەسەرکردنی
ەیوەندیدار