خەڵك؛ وەردەكاری زیادكردنی بەشەخۆراك ئاشكرادەكات



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ساڵی داهاتوو بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد بكات و 3 ماددەی دیكەش بۆ سەبەتەی خۆراك زیاد بكات و سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی بازرگانی دەڵێت: “لەگەڵ یەكەم بەشەخۆراكی ساڵی نوێ‌ بڕیارەكە جێبەجێ‌ دەكرێت و بۆ ڕێگری لە گرانییە”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیاریدا بۆ پاڵپشتی لە چینی هەژاران و ئەوانەی داهاتیان دیاریكراوە بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد بكرێت و چەند ماددەیەكی دیكەش بۆ سەبەتەی خۆراك زیاد بكرێت.

بەپێی بڕیارەكە، زەیت و شەكر دەكرێنە دوو هێندە و ماددەكانی (چا و شیر و ئاردی سفر) بۆ سەبەتەی خۆراك زیاد دەكرێن.

لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، بڕیارەكە دوێنێ‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داویەتی لەسەر پێشنیاری وەزیری بازرگانی و لەپێناو كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی بازاڕ و هاوكاری كردنی چینی هەژاران و كەمدەرامەتان.

ڕاشیگەیاند، بڕیارەكە لەسەرەتای ساڵی نوێوە دەچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، بەتایبەت كە داهاتی وڵات زیادی كردووە و پڕۆژە یاسای بودجەش ئامادەكراوە و بڕیارە دوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان پەسەند بكرێت.

بە وتەی سەرچاوەكە، “بۆ هەر كەسێك بڕی یەك كیلۆ شەكر و یەك لیتر زەیت زیاد دەكرێت، واتە لە ساڵی نوێوە هەر كەسێك دوو كیلۆ شەكر و دوو دەبە زەیت وەردەگرێت و هەروەها هەر كەسێك 200 گرام چا و 250 گرام شیری وشك و یەك كیلۆ ئاردی سفر وەردەگرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، تائێستا دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی 11 تەواو نەبووە و ڕۆژانە ئەوەی ماوەتەوە بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت.

لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی 12، شەوکەت محەممەد وتویەتی، “بەشێکی بەشەخۆراکی ئەم مانگەیان بەدەست گەیشتووە، لەئەمڕۆوە لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی 11 دابەشی دەکەین”.

سەدر لەسەر بازرگانی سەركردەیەكی ڕەوتەكەی دەركرد
پێشت سەدر لەسەر بازرگانی سەركردەیەكی ڕەوتەكەی دەركرد
ماكرۆن: پێویستە وڵاتان سنوور و ئاسمانی عێراق بپارێزن
دواتر ماكرۆن: پێویستە وڵاتان سنوور و ئاسمانی عێراق بپارێزن
ەیوەندیدار