سەدر لەسەر بازرگانی سەركردەیەكی ڕەوتەكەی دەركرد


ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەتۆمەتی بەكارهێنانی ناوی ڕەوتەكەی بۆ مەرامی كەسی و بازرگانی و كاروباری حكومی بڕیاریدا بە دەركردنی سەركردەیەكی ڕەتەكەی بەناوی ئەحمەد ئەلعقیلی.

بەپێی نووسراوێك، كە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە هەژماری خۆی لە تویتەر و فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئەحمەد ئەلعقیلی ناوی ڕەوتی سەدری بۆ بەشداریكردن لە كاروباری حكومەت، دامەزراوە فەرمییەكان، كاروباری ئابوری، بازرگانی و كەسی بەكارهێناوە.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “دوای ئەوەی بەڵگەی تەواوی لەسەر دەركەوتووە، كە ناوی ڕەوتی سەدری بۆ مەبەستی كەسی خۆی بەكارهێناوە، بۆیە بڕیاردراوە بە دەركردنی ناوبراو لە ڕەوتەكە”.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە لەسەر دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەكان ڕێكاری پێویستی لەگەڵ بگرنەبەر.

قد تكون صورة ‏نص‏

فیفا: میسر و سعودیە دەتوانن میونداری مۆندیال بكەن
پێشت فیفا: میسر و سعودیە دەتوانن میونداری مۆندیال بكەن
خەڵك؛ وەردەكاری زیادكردنی بەشەخۆراك ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ وەردەكاری زیادكردنی بەشەخۆراك ئاشكرادەكات
پەیوەندیدار