سعودیە مەرجی ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند



وەزیری دەرەوەی سعودیەڕایدەگەیەنێت، “ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل-ی داگیركەر”، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین، کە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNN) سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی ئەگەر ڕێگایەکی باوەڕپێکراو و نەگەڕاوە بۆ دەوڵەتی فەلەستین نەبێت، ئەوا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل نابێت؟ وتی، “ئەمه تاکه ڕێگەیه که سوودێکمان دەست دەکەوێت، که واته بەڵێ، چونکه پێویستمان به سەقامگیرییه، سەقامگیریش تەنها له ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستینەوه دێته ئاراوه”.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەوەی ناوچەکە ئاشتی ڕاستەقینە و سەقامگیری ڕاستەقینە ببینێت و یەکگرتنی ڕاستەقینە ببینێت، کە سوودی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ هەموومان دابین بکات بە ئیسرائیلیشەوە، دەبێت لە ڕێگەی پڕۆسەیەکی باوەڕپێکراو و نەگەڕاوە بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین ڕووبدات.

فەیسەڵ فەرحان وتویەتی، ئەوان “بەتەواوی ئامادەکارییان کردووە، نەک تەنها شانشینی سعودیە، بەڵکو وەک وڵاتانی عەرەبی بۆ بەشداریکردن لەو گفتوگۆیەدا، هیوادارم ئیسرائیلییەکانیش بە هەمان شێوە، بەڵام ئەوە کاری خۆیانە کە ئەم بڕیارە بدەن”.

ماڵپەڕی (ئەکسیۆس) ئاماژەی بەوەکردووە، سعودیە هێشتا ئارەزووی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەکات، کە ببێتە هۆی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، دوای کۆتاییهاتنی شەڕی غەززە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر شازادە خالید بن بەندەر ئال سعود، باڵیۆزی سعودیە لە بەریتانیا بۆ (CNN) ڕایگەیاندبوو، بەرژەوەندی لە ئاساییکردنەوە هەیە و وتیشی، “ئەم بەرژەوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٢”.

وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن دەکات
پێشت وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن دەکات
خەڵک؛ زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی نوێنەرانی مامۆستایان بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵک؛ زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی نوێنەرانی مامۆستایان بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار