وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن دەکات



وەزیری پەروەردە گشت ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە ڕۆژی یەکشەممە، خولەکێک بۆ قوربانیانی هێرشەکەی هەولێر بوەستن.

ئالان حەمە سەعید اوەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرش کردنە سەر هەولێری پایتەخت لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران وە بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکانی ، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٤ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وەزارەتی پەروەردە ، خولەکێک ڕاوەستان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام بدرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پەروەردەدا هاتووە، پێویستە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ڕۆژی یەکشەممە وتارێک پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە کە هیچ بیانوویەکی نەبوە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆراگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە.

شەوی دووشەممەی ڕابردو ئێران بە 11 مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر هەولێر و بە هۆیەوە چوار کەس شەهید بوون و شەشی دیکەش بریندارن.

عومەر سەید عەلی: كوردستان بەسەر دوو چینی چەوساوە و چەوسێنەر دابەش بووە
پێشت عومەر سەید عەلی: كوردستان بەسەر دوو چینی چەوساوە و چەوسێنەر دابەش بووە
سعودیە مەرجی ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
دواتر سعودیە مەرجی ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
ەیوەندیدار