بافڵ تاڵەبانی گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ‌ كۆبووەوە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ فەرماندەی گشتی هەسەدە كۆبۆتەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، “بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و وابڕیارە چەندین دیداری گرنگی سەربازی و سیاسی ئەنجام بدات”.

ئاماژە بەوەشكراوە، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) لە رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆكی یەكێتی پەرۆشیی حزبەكەی بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان لە رۆژئاوا و سوریا دووپاتكردەوە و وتویەتی، “هەموو هەوڵێك دەدەین تاوەكو گفتوگۆ بكەینە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی هاتۆتە پێش”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە وتاری پێشوازی لە تەرمی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ڕایگەیاند، یه‌كێتی ئه‌مڕۆ ده‌توانێت یارمه‌تی عیراق و یارمه‌تی كوردستانی عیراق بدات و به‌ پشتیوانیتان یارمه‌تی خوشك و براكانمان بدات له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.

وتیشی، “به‌ڵێن به‌ هێزی كۆماندۆ ده‌ده‌م كه‌ به‌هێزتر و گه‌وره‌تر ده‌بین و بۆپێشه‌وه‌ ده‌ڕۆین و هه‌رگیز بۆ دواوه‌ ناڕۆین، به‌ڵێن ده‌ده‌م كه‌ به‌پشتیوانی جه‌نابتان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بدات تا ئه‌و كوردستانه‌ دروست بكه‌ین كه‌ كاك ئاكام خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینی”.

چارەسەر و دەرمانى نەخۆشییەكانی شێرپەنجە گەیشتنە وڵات
پێشت چارەسەر و دەرمانى نەخۆشییەكانی شێرپەنجە گەیشتنە وڵات
كافۆ دەپرسێت: بۆ نابێت هاندەری ئەرجەنتین و مێسی بم
دواتر كافۆ دەپرسێت: بۆ نابێت هاندەری ئەرجەنتین و مێسی بم
ەیوەندیدار