كافۆ دەپرسێت: بۆ نابێت هاندەری ئەرجەنتین و مێسی بم



ماركۆس ئیڤانگیلیستا دی مۆریاس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل كە ناسراوە بە “كافۆ”، دەپرسێت كە بۆ نابێت هاندەری ئەرجەتنین و و مێسی بێت لە یاریی كۆتایی.

كافۆ لە وەڵامی ڕۆژنامەكاندا كە پرسیارییان لێكردبوو لەبارەی هەڵوێستی وەك بەرازیلییەك لە هاندانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی كۆتایی بەرامبەر بە فەرەنسا كە تێیدا تانگۆ لە پاش یەكسانبوون بە ئەنجامی 3-3 بە پەنالًتی یارییەكەی بردەوە و بووە پاڵەوانی مۆندیالی قەتەر 2022، ڕایگەیاندووە:”بۆ نابێت بەرازیلی لە یاریی كۆتاییدا هاندەری ئەرجەنتین بێت ؟”.

كافۆ دەڵێت:”بۆچی دەبێت ئەو پرسیارەم لێبكەن ؟ ڕاستەوخۆ لەگەڵ مێسی دەڕۆم و پاشان لەگەڵ ئەرجەنتین، بۆچی نابێت بمەوێت مێسی ببێتە پاڵەوان ؟”.

لە جامی جیهانی 2002، كافۆ كاپتنی هەڵبژاردەی بەرازیل بوو، لەو ساڵەدا سەماكەرانی سامبا توانییان ببنە پاڵەوانی مۆندیال.

بافڵ تاڵەبانی گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ‌ كۆبووەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ‌ كۆبووەوە
سلێمانی، كەسێك بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرا
دواتر سلێمانی، كەسێك بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرا
ەیوەندیدار