شارەوانی تیمی لابردنی زیادەڕۆییەکانی پێکهێنا



سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی تیمی بۆ لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆییەکان لەسەر شۆستە و شەقامەکان پێکهێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمی جوڵاومان لە بەشی لادانی سەرپێچی و زیادەڕۆیی پێکهێنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ئەمساڵدا و لە میکانیزمێکی نوێدا، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەیەکی باشتر و بەخشینی سیمایەکی جوان بە شارەکەمان و شۆستە و شەقامەکان، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی هەستاین بە دروستکردنی تیمی جوڵاو لە بەشی لادانی سەرپێچی و زیادەڕۆیی.

هاوکات لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا تیمەکە کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامداوە لە پێناو پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی.

“ئەمریکا بووە بە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان و هیچ کاتێكیش بەرگری لە کورد ناکات”
پێشت “ئەمریکا بووە بە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان و هیچ کاتێكیش بەرگری لە کورد ناکات”
تێسلا نرخی ئۆتۆمبیلەکانی دادەبەزێنێت
دواتر تێسلا نرخی ئۆتۆمبیلەکانی دادەبەزێنێت
ەیوەندیدار