نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت



ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت، هەر لیترێک ٢٥ دیناری عێراق لە نرخەکەی دادەبەزێت.

بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ ھەرسێ جۆرەکەی بەنزینی سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ ٢٥ دینار دادەبەزێت.

بەھمەن قادر، ھۆکاری دابەزینی نرخی بەنزینی خستەڕوو، دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی بۆ زۆری ڕێژەی بەنزین و کەمی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە.

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧٥ دینار لە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دابەزیوە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٨٥٠ دینار، موحەسەن ١٠٧٥ و بەنزینی سوپەر بۆ ١٢٢٥ دادەبەزێت.

 

“فەرەح”ی ئەم شارە کەلەپووری لە دڵیدا پاراستووە
پێشت “فەرەح”ی ئەم شارە کەلەپووری لە دڵیدا پاراستووە
بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە
ەیوەندیدار