جەمال کۆچەر: مەترسی لەسەر مووچە نییە



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران فەرمانبەرانی عێراق دڵنیا دەکاتەوە لەوەی، بەرز و نزمی نرخی نەوت کاریگەری نەرێنی لەسەر مووچەکانیان دروست ناکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 70 دۆلار دابەزێت، ئەمەش بەو مانایە دێت کە نرخی نەوتی عێراق لە بازاڕەکانی جیهاندا 5-7 دۆلار دێتەخوارەوە.

وتیشی، دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق دروست دەکات، ئەگەر هاتوو نرخی بەرمیلێك بگافە 60 دۆلار، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت سەرچاوەی داهاتی دیکەی هەیە کە بە زیاتر لە 90 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل دەفرۆشێت و 54 ترلیۆن دیناریشی بۆ دابینکردنی مووچە پێویستە، بۆیە دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر مووچە نابێت، بەڵام زیانی گەورە بە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و کەرتی وەبەرهێنان دەگەیەنێت.

داواشیکرد بودجەی 2024 لەسەر بنەمای نرخی پێشبینیکراوی نەوت دابڕێژرێت و ڕاشیگەیاند حکومەتی عێراق دەتوانێت سوود لەو پارە زیادە وەربگرێت کە لە بودجەی ساڵی رابردوو ماوەتەوە، یاخود پارە لە یەدەگی بانکی ناوەندی ڕابکێشێت.

باڵیۆزی بەریتانیا: یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشەکەی هەولێر هاووڵاتییەکی بەریتانییە
پێشت باڵیۆزی بەریتانیا: یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشەکەی هەولێر هاووڵاتییەکی بەریتانییە
پاکستان هێرشی کردەسەر ئێران
دواتر پاکستان هێرشی کردەسەر ئێران
ەیوەندیدار