سودانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە



بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بە هۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیان لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدلهەییان، وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو لە داڤۆس ئەنجام بدرێت.

مەسرور بارزانی و محەمەد سودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسران.

شەوی دووشەممەی ڕابردو ئێران بە 11 مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر هەولێر و بە هۆیەوە چوار کەس شەهید بوون و شەشی دیکەش بریندارن.

 

پێشەوا هەورامانی نوێترین زانیاری لەسەر هاتنی مووچە ئاشکرا دەکات
پێشت پێشەوا هەورامانی نوێترین زانیاری لەسەر هاتنی مووچە ئاشکرا دەکات
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی نوێی دەربارەی هێرشەکەی هەولێر بڵاوکردەوە
دواتر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی نوێی دەربارەی هێرشەکەی هەولێر بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار