دوو شەپۆلی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی بواری كەشناسی، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە تاوەكو كۆتایی مانگ دوو شەپۆلی بەفر و باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی فراوانی باران و سەرما تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لەو شەپۆلەدا ئەگەری بەفربارین هەیە لە زۆربەی ناوچە کوێستانییەکان و بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکووری گەرمیان.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “لە 23ی مانگەوە ئەگەری دەستپێکردنەوەی باران ھەیە و بەگشتی لەم مەودایە 23ی مانگ بۆ کۆتایی مانگ ئەگەری ھاتنی دوو شەپۆلی باشی بەفر و باران ھەیە” .

دڵشاد شەهاب: زۆر هەوڵی تر دراوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنرێت بەڵام بێ‌ ئاكام بوون
پێشت دڵشاد شەهاب: زۆر هەوڵی تر دراوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنرێت بەڵام بێ‌ ئاكام بوون
مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەوە
دواتر مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەوە
ەیوەندیدار