دڵشاد شەهاب: زۆر هەوڵی تر دراوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنرێت بەڵام بێ‌ ئاكام بوون



وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت عێراق بە کردەوە بیسەلمێنێت، کە پارێزگاری لە سەروەری خاکەکەی دەکات و دەشڵێت: زۆر هەوڵی تر دراوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنرێت بەڵام بێ‌ ئاكام بوون.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە گۆڕستانی باقرتە، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر شاری هەولێر ڕایگەیاند، هەموو ئەو بیانووانەی هێندراونەتەوە بۆ هێرشکردنە سەر شاری هەولێر و تێکدانی ئەمن و ئاسایشی کارێکی دووژمنکارانەیە، هەروەها ئەم کارە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوایەکی ئاراستەی حکومەت و دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی عێراق کرد و وتی: “دەبێت بیسەلمێنن کە خاكی عێراق سەروەری و خاوەندارێتی هەیە”.

وتیشی: “هەر نەرمی نواندێک بەرامبەر بەو بەزاندنی سنوور و ئەو دەستدرێژییانەی کراونەتە سەر شاری هەولێر و خەڵکی سڤیل کارێکی قبوڵنەکراوە و بە توندی ئیدانەی دەکەین”.

دڵشاد شەهاب جەختیشی كردەوە، زۆر هەوڵی تر دراوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنرێت، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئاکام بوون، ئەم هەوڵەش بە هەمان شێوە دەبێت.

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟
پێشت ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟
دوو شەپۆلی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر دوو شەپۆلی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار