خانمی یەکەمی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی هەولێری کرد



خانمی یەکەمی عێراق ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێری کرد و ڕایگەیاند، “ھیچ بیانوویەک نییە بۆ چەند بارەبوونەوەی بۆردوومان و بەزاندنی کایەی ئاسمانی و سەروەری خاکی عێراق، دەبێت سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت”.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق،لە  ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو دۆخە ئاڵۆزە ئەکەین کە شەوی ڕابردوو بەھۆی بۆردوومانە ھەڕەمەکیەکانی سەر شاری ھەولێرەوە سەریھەڵدا کە جگە لە درووستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ، ژمارەیەک ھاووڵاتی بێ تاوان بوونە قوربانی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامیی ئەم ھێرش و پەلامارانە کە لەناوچە سنوورییەکانەوە دەستیپێکرد و ئێستاش ناو شارەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، ژیان و ئارامی و سەقامگیری دەشێوێنێت.

خانمی یەکەمی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، ھیچ بیانوویەک نییە بۆ چەند بارەبوونەوەی بۆردوومان  و بەزاندنی کایەی ئاسمانی و سەروەری خاکی عێراق، بە توندی ئیدانەی ھەر دەستدرێژییەک دەکەین کە وڵات بکاتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ھاوکێشە ھەرێمایەتییەکان.

وتیشی، دەبێت سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت کە پێشێلکارییەکی تەواوی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھاووڵاتییان دەکاتە ئامانج و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.

یەکێتی وەبەرهێنەران: هێرشەکان دۆخێکی دژواریان لە سەرجەم شارەکانی هەرێمدا دروستکردووە
پێشت یەکێتی وەبەرهێنەران: هێرشەکان دۆخێکی دژواریان لە سەرجەم شارەکانی هەرێمدا دروستکردووە
مەسرور بارزانی: نابێت هێرشەکان بێ وەڵام بمێننەوە
دواتر مەسرور بارزانی: نابێت هێرشەکان بێ وەڵام بمێننەوە
ەیوەندیدار