مەسرور بارزانی: نابێت هێرشەکان بێ وەڵام بمێننەوە



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هێرشەکەی سەر هەولێر بێ پاساوە و نابێ بێ وەڵام بمێنێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داخۆس لە سویسرایە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێیدا ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێی سەر هەولێری کرد.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، دوێنێ شەو هێرشێکی “بێ پاساو و نامەردانە و دوژمنکارانە” کراوەتە سەر هەولێر و بە هۆیەوە پێشڕەو دزەیی و کچەکەی شەهید بوون.

وتیشی: هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ دراوسێکانمان و ئێران نییە و نازانین بۆچی ئێران خەڵکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی هەڵوێستەکەی حکومەتی عێراقیشی کرد و وتیشی: “نابێت هێرشەکان بێ وەڵام بمێننەوە”.

داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هاوکار بن بۆ کۆتاییهێنان بەو هێرشانە.

 

خانمی یەکەمی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی هەولێری کرد
پێشت خانمی یەکەمی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی هەولێری کرد
لایەنە کوردستانییەکان هێرشەکەی سەر پایتەخت ئیدانە دەکەن
دواتر لایەنە کوردستانییەکان هێرشەکەی سەر پایتەخت ئیدانە دەکەن
ەیوەندیدار